به‌هۆی هێرش و تۆپبارانی تورکیا و گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە تورکیاوە بۆ سنووری باکوورى ناوچه‌ی زرگان لە کانتۆنى حەسەکە، پێنج که‌س بریندار بوون

ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردەوە، سوپاى توركیا و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا، شەوى ڕابردوو تۆپببارانى گوندى ئه‌لئه‌سه‌دیه‌یان له‌ باكووری ناوچەى زرگان له‌ سنوورى كانتۆنی حه‌سه‌كه‌ لە ڕۆژئاواى کوردستان کردووە و بەهۆیەوە پێنج ئه‌ندامی یەک خێزان برینداربوون.

وەك لە هەواڵەكەی ئاژانسی هاواردا هاتووە، چواریان تەمەنیان لە نێوان نۆ بۆ 17 ساڵە و یەكێكیان تەمەنی 42 ساڵە.

سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا ناوبەناو تۆپبارانی ناوچە کوردییەکان دەکە.