سه‌رمایه‌دارێكی ڕووسی:به‌ڵێن بێ بڕی یەک ملیۆن دۆلار بده‌مه‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی كه‌ پوتین ده‌ستگیر بكا

سه‌رمایه‌دارێكی ڕووسی كه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌ژیت، له‌ هه‌ژماری خۆیدا له‌ فه‌یسبووك ده‌ڵێت:
” به‌ڵێن بێت بڕی 1 ملیۆن دۆلار بده‌مه‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی كه‌ یاسا جێ به‌جێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر پوتین به‌ تۆمه‌تی كۆمه‌ڵكوژی و تاوانی جه‌نگ ده‌ستگیر بكات.
من وه‌ك هاوڵاتیه‌كی ڕووسی به‌ ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆم ئه‌زانم ڕووسیا له‌ نازیه‌كان ئازاد بكه‌م و به‌رده‌وام بم له‌ هاوكاری كردنی ئۆكرانیا كه‌ وه‌ك پاڵه‌وان دژی پوتین به‌رگری له‌ خاكی خۆیان ئه‌كه‌ن.
ئەلێکس کۆنانخین نووسیویەتی:
بەڵێن بە ئەفسەرانی وڵاتەکەم دەدەم،هەرکەسێك بتوانێت فلادیمێر پۆتین(جەلادی شەڕ) بکوژێت یان دەستگیری بکات،بڕی یەك ملێۆن دۆلاری پێدەدەم،چونکە پۆتین(جەلادێکی گەوورەی شەڕە و خوێنڕێژێکی دڵڕەقە)
ئەلێکس نووسیویەتی:کوشتن یان دەستگیرکردنی پۆتین ئەرکێکی گەوورەی ئەفسەرانی سوپایە،چونکە ئەمڕۆ وڵاتەکەمانی تووشی شەڕێکی نەخوازراو کردۆتەوە!