سەرکەوتنی خوێندکاری کورد لە ئولەمپیادی فیزیا

‌تاها عەلی موحەمەدی خوێندکاری کوردی خەلکی شاری دەڕەشاڕ سەر بە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کێبەرکێی جیهانی فیزیا کە لە وڵاتی سوییس بەڕێوە چوو، پاش كێبەركێیه‌كی نزیك له‌گه‌ڵ ڕكابه‌ره‌كانی تری توانی میدالیای برۆنزی ئه‌م ئۆڵۆمپیادی جیهانییە وەده‌ست بهێنێت.

جێی ئاماژەیە ئولەمپیادی  جیهانی فیزیا هەموو ساڵێک لە نێوان بەربژێرانی یەکەمی وڵاتانی جیهان بەڕێوە دەچێت و لە ساڵی 2022 کە لە وڵاتی سوییس بەڕێوە چوو ئەم گەنجە کوردە توانی شانازی بۆ کورد و کوردستان وەدەست بێنێ.