له‌نزیك سلێمانى ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕوویداو قوربانیه‌كى زۆر هه‌یه‌

چەند ساعەت له‌مه‌وبه‌ر  له‌نزیك شارى سلێمانى
ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕوویداو  تائێستا 14 قوربانى گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ى شار.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریەکان ئێوارێی ئەمڕۆ له‌مه‌وبه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌كارگه‌یه‌كى ئاسن له‌ناوچه‌ى تانجه‌رۆى سلێمانى ڕوویداوه‌.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌، به‌هۆى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه‌، 13 بریندار گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ى شارو كه‌سێكیش گیانى له‌ده‌ستداوه‌و دۆخى 3 له‌برینداره‌كانیش خراپه‌و ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه‌.

لایەنی  ئه‌منیه‌كان سولیمانیە  تا ئێستا  هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه‌یان ئاشکرا نەکردوەو  لێکۆلێنەوەکان تا ئێستا بەردەوامە.