هۆشیار وەیسی: فیدراڵی ڕێگرە لە بەردەم سەربەخۆییدا

هۆشیار وەیسی
ئەندامی دەستەی ڕێبەریی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
لە ماوەی نیو سەدەی ڕابردوودا ، ئەگەر ئەحزابی کلاسیکی کورد لە
ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە حەق بۆ ڕزگاریی کوردستان خەباتیان
بکردایە، فیدراڵی و کۆنفیدراڵی و خودموختاریان تەنیا لە ئاستێکی
بچووکی سیاسی دا وەک تاکتیک بە کار دێنا، نەک وەک ستراتیژ و
بەرنامەی داهاتوویان .