پەیامی پیرۆزبایی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دێموکراتی کوردستان

بەڕێزان:
سەرۆک مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان
کاک نچیروان بارزانی
کاک مەسروور بارزانی
ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و ڕێبەریی پارتی دێموکراتی کوردستان

سڵاو و ڕێز:

بە ناوی خۆم و سەرجەم دەستەی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستانەوە بەڕێوەچوون و کۆتاییهاتنی سەرکەوتوانەی کۆنگرەی چواردەهەمی پارتی دێموکراتی کوردستان لە ئێوەی تێکۆشەر و خەڵکی کوردستان بە گشتی و ڕێبوارانی ڕێبازی پارتی دێموکراتی کوردستان بە تایبەتی پیرۆز بایی دەکەین.

ئاواتی سەرکەوتنی زیاتر بۆ ڕێبەرایەتی نوێی پارتەکەتان دەخوازین و هیوادارین ببنە هەوێنی یەکڕیزی و یەکگرتوویی زیاتری ناو ماڵی کورد بە گشتی.

جەماڵ پوورکەریم

سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی
٧ی نوامبری ٢٠٢٢ی زایینی