هەواڵ

چەپەکانی ئۆسترالیا داوایان لە حکوومەتی وڵاتەکەیان کردووە کە ئیدراەی خۆسەری لە ڕۆژاوای کوردستان بە فەرمی بناسێنێت.

بەپێی هەواڵی، گۆڤاری گرین لێفت-ی ئۆسترالیا باس لە زیاتر بوونی پێوەندییەکانی نێوان ڕێکخراوە  چەپەکانی ئۆسترالیا و ناوەندە سیاسیی و فریاگوزارییەکان لە ڕۆژاوای کوردستان دەکات . ماوەیێکە رێکخراوێک لە ناوەندە مەدەنییەکانی ئۆسترالیا ڕێکخراوێک بۆ پشتگیری کردنی کوردانی ڕۆژاوای کوردستان پێکهێناوە کە یارمەتی کۆ دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئابووری لە ڕۆژاوای کوردستان.

گۆڤاری گرین لێفت هەروەها باس لە زیاد بوونی گرووپە یارمەتیدەرەکانی ڕۆژاوای کوردستان لە ئۆسترالیا دەکات کە ژمارەیێک لە سیاسەتوانە چەپەکانی ئەو وڵاتە پشتیوانییان لێدەکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەم گۆڤارە، داواکاریی سەرەکیی ئەم گرووپانە لە حکوومەتی ئۆسترالیا دان پێدانانە بە ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەوەی کە ئاسانکاری بکرێت بۆ یارمەتیدانیان. ئەم گرووپە ئاماژی داوە بە دەورەدانی ڕۆژاوای کوردستانی و دەستپێڕانەگەیشتنی ئیدارەی خۆسەر بە یارمەتییە نێونەتەوەییەکان و داوای یارمەتی پزیشکیی سەربەخۆیان کردووە بۆ ئەم ناوچەیە.

سیاسەتوانە چەپەکانی ئۆسترالیا داوایان لە حکوومەت کردووە شەرعیەتی سیاسی بە ئیدراەی خۆسەری ڕۆژاوای کوردستان بدات و بەستێن فەراهەم بکات و بۆ ناردنی یارمەتیی ئاسانتر بۆ ئەم ناوچەیە.

نوێترینەکان
سەردانی هاوپەیمانی لە نوێنەرایەتی KNK لە هەولێر هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: دیکتاتۆر و داگیرکەری ئێرانی بەرەو نەمانە و پەلەقاژەی مەرگیەتی پەیام بۆ گەلی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: دووکان و بازاڕ داخەن، بەڵام شەقام چۆڵ مەکەن لە ماڵ بچنە دەرەوە و لە مەیدانە گشتیەکانی شار ناڕەزایەتی دەرببڕن. هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: ئەگەر ژینا کورد نەبوایە نەدەکوژرا، ئەمە درێژەی فتواکەی خومەینە دژ بە گەلی کورد. بانگەواز: هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان مانگرتنی گشتی ڕاگەیاند. ئەمریکا١٠ ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ دۆزینەوەی سێ کەس لە سایبێریەکانی ئێران تەرخانکرد کاتی هەڵگرساندنی شۆڕشێك بۆ سەربەستی و  ڕاماڵینی داگیرکەران. چالاکی تەبلیغی ئەندامانی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە کرماشان ناوچەگەرایی،هێرش و بێڕێزیکردن، حەزف و سانسۆڕ، یەکتر قەبووڵنەکردن و تیرۆری کەسایەتیەکان، سیاسەتی ئەحزابی دۆڕاوە. فەرشاد گردەکانی زۆرانبازی یارسانیی خەڵکی کرماشان خەڵاتی زێڕینی یارییەکانی ئورووپای بەدەست هێنا کورد بوون چ تاوانێکە ؟ شاکڵەی نەتەوە (structure) بەشداری نوێنەرانی هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە کۆری پرسە و سەرەخۆشی کۆچی دوایی شێخ ئەسعەد نەقشبەندی قاڕنێ هێمایەك بۆ كۆمەڵكوژی كوردان, خاڵێك بۆ ڕسواكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران