ڕەخنە چییە!

وشەی ڕەخنە هاوواتای  وشەی (نقد) ی عەرەبیە کە فارسیش بەکاری دەهێنێت، هەردوو وشەکەش لەبواری ئەدەبیدا بۆ یەک واتا و مەبەست بەکاردەهێنرێن و هەڵگری چەمکێکی دیاریی کراون.
ئەرکی ڕەخنە گران شیکردنەوە و شەرح کردن و هەڵسەنگاندنی بابتەکەیە، جا گەر ئەدبی یا سیاسی و کۆمەڵایەتی بێت. یان دیاریکردنی بەهای دەقی ئەدەبییە واتە ڕەخنە لەو بنەما هوونەریی و بیریانە دەکۆڵیتەوە کە بناغەی ئەدەبی، سیاسی و کۆمەلایەتی لێ بنیات دەنرێت و بەشێوەیەکی زانستییانە بەهای ئەو بنەمایانە دیاریی دەکات، بۆ چاک سازی حکومەتی بێت یا خۆ بۆ بە خۆدا چونەوە لە کردارو ڕەفتاری کەسایەتی و کۆمەلایەتی و حیزبی بێت یا ئایینی و .
ڕەخنەگران بۆخۆیان دەبێ بزوێنەری چالاکی ئەدەبی و داهێنانی ئەدەبی بن .نەک کەسانی کە خۆیان پڕن لە هەڵەو ڕەخنە و گوێ لەبەانبەر ناگرن و تەک ڕەوانە لە بەرژەوەندی خۆیان هەموو مافی مرۆڤایەتی کۆمەلایەتی پێشیل دەکن و ببنە ڕەخنە گڕ لە سەر لایەنێک کە ناتوانی بچێتە ژێر باری زۆلمی ئەوەوە.
بەو پێیە دەڵێین دەبێ ڕەخنەگر لێکۆڵەرەوەیەکی ئەدەبیی و شارەزا بێت و زانیاریی تەواوی دەربارەی مێژووی ئەدەب و تیۆری ئەدەبی، سیاسی و کۆمەلایەتی، ئایینی و میللەتەکەی و میللەتانی تر هەبێت.
ڕەخنە گران دەبێ زانیاریی لە بوارە جیاجیاکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و و رۆشنبیرییدا هەبێت و شارەزاییەکی گشتیشی لە زانستە مرۆییەکاندا هەبێت.
ڕەخنە گرانی حیزب سیاسیەکان دەبێ زانیاری باشیان لە سەر مێژووی حیزبەکان بەتایبەت ئەو حیزبەی کە ڕەخنەکەی ئاراستە دەکریت ببێت و هەر وەها و ئەو ڕەخنەی کە ئاراستەی ئەو حیزبەو ئەو کەسایەتیانەی ناو حیزبەکان و کۆمەلگا دەکریت دەبێ چەند شت لە بەر چاو بگێڕدرێت، کە کات و جێگا و هەڵ و مەرجێ ڕووداوەکان و ئاخەوتنەکان تاوتۆ بکرێت.
بۆ نموونە ئێمە ناتوانین لە پێش لەدایک بوونی بێری ناسیونالیزمی هێرش بکەینە سەر مێژوو و یا مێژوو نووسان کە پێش لە دوو سەدە لە کوردستان ژیاون نووسراوەیان لێ بەجێ ماوە یا کتێب و حکومەتیان بەدەس بوە،
بەڵام ڕەخنە گرانی ئایینی دەتوان لە سەر هەڵدانی ئایین و مێژووی ئەو ناوچانەی کە ئایینەکان و حکومەتی ئایینی هەبوە ڕەخنە ئاراستە مێژوو ە حکومەتەکان و کەسایەتیەکان بکات .
ڕەخنەی ئەدەبی کلتوری و زمانی کە ئەمڕۆکە زیاتر کاری دەبێ بۆ بکریت کە ئەم سێ خاڵە پێناسەی نەتەوەیمانن. کە ناسیونالیزمی کوردستانی لە سەر ئەم خالانە سوورە و ئەوەی کە قەوارەی نەتەوەی کورد بۆنی بە ئێمە بەخشیوە زمان و کلتوری و ئەدەبی ناوچەکەیە کە بم خاڵانەش سنووری کوردستان دیاری دەکرێت.
بەڵام زۆر کەس بە ناوی ڕەخنە گرتن دەچنە ناو ژیانی کەسایەتی و هەڵمالین و هەڵدانەوەی هەڵسۆکەوتی کەسانێک کە تیرۆری کەسایتی دەکەن و ببێتە هۆی دوژمن ساز کردن و دوژمنایەتی و مەترسی لە سەر ژیانی کەسێک ناچیتە خانەی ڕەخنە. ئەم جۆرە خواستانە دەبێ پێشکەش بە مەحکمەو سکاڵای لەسەر بکرێت کە پێداچۆنەوەی لە یاساوە بۆ بکرێت. هیوادارم زۆرتر ئاگامان لە هەڵسووکەوتمان هەبێت کە نبێنە هۆکاری زۆر کردەوە کە دوا ڕۆژ لە هەڵسووکەوتەکانمان پەشیمان ببێنەوە کەسانێک بە بۆچوونەکانمان و جۆری ئەدەبیاتی نووسینمان داخدار کەین و یا توشی هەڵەیەکی گەورەتریان کەین.
بەداخەوە ئەمڕۆ دەستەیەک کە خۆیان وەک ڕەخنەگر پێشان داوە بە بێڕێزی و جنێو قسەی ناشیاو بە بەرانبەرەکان جا چە حیزبی و کەسایەتیەکان و ئایین بە بێ ئاگایانە هەم خۆیان وەک کەسی کەم توانا و هەم کلتوریی هەڵسوکەوت لەناو کۆمەڵگا دەخاتە ژێر پرسیار و هەرەشە بەر بڵاو بوونەوەی ئەم جۆرە ئاخەوتنە زەرەری قورس لە کۆمەڵگای کوردی دەدا.

هیوادارم کە لەم دنیای سوشیال میدیایە خۆمان لم جورە ئەدەبیاتە ناشیاوانە بەدوور بگرین و یا تەنانەت بڵاوی نەکینەوە کە پێچوونی خۆی لە کۆمەڵگا و جیلی نوێ کە دێنە ئەم دنیای سوشیال میدیایە جێدەهێلیت و کۆمەڵگاو جۆری ئاخەوتن دەخەتە مەترسیەوە.

هەر بژی کورد کوردستان مەنسوور تەها