ژن

ئەی ژن!
خۆت وا دەزانی کە کاڵای و بە باڵای شت و مەک و
سات و سەودا و
چارە نووسێکی دەستکرد و دیاری کراودا
هەڵواسراوی!
منیش،
وادەزانم کە تۆ دیارییەکی گرانبەهای و ئاڵای و بە باڵای
ژیاندا
نەخشێنراوی…
ئەرێ تۆ باش لە خۆت دەگەی و وەها رادەمێنی و دەبینی،
یان من وەها پەرۆشی بەها و مانای
ژیانم!؟
حەمەعزیز وەیسی ( پەیام)
‏ Mar/08 2022