کاتی هەڵگرساندنی شۆڕشێك بۆ سەربەستی و  ڕاماڵینی داگیرکەران.

کاتی تێکۆشان و خەبات لە پێناوی  رزگاری و ڕاماڵێنی  داگیرکەران و کۆتایی بە  زوڵم و زۆرداری کۆماری ئیسلامییە ، کاتی ئەوە هاتووە کە خەباتەکانی کوردستانی  بە ئاشکرا پەیڕەو بکەین. بەو مانایەی  بەشداریکردنی هەموو پارتەکان لە پێناو دەستگرتن بە ئامانج و ستراتیژیەکی بەرز کە دەستەبەری ژیان و سەقامگیری و ئاسایش و گەشەی ئێمە و نەوەکانی داهاتوو بکات.

ئەمڕۆکە لە نێو کوردستان کەس نییە کە نەیەوێت ئیدارەی کاروباری نیشتمانەکەی لە دەستی خودیاندا  بێت، و بۆ گەیشتن بەم ئامانجە گرنگە پێویستمان بە هەوڵ و هاوکاری و یەکرێزیە. ئەم یەکرێزیەش بە ئاسانی مومکین نییە، باروودۆخێکی هەستیار لە ناو ماڵی داگیرکەراندایە لە ئێستادا، کە ئەوە دەخوازی کورد هەڵ ومەرجێک بۆ سەروەری نەتەوەی بێنێتە ڕەخسین، کە زامنی سەرکەوتنیش، یەکرێزی و هاوکاریە.
گەلی کورد  لە ژیانێکی شکۆمەند و ئاوەدان و ئاسایشدا ناژیت ئەوەی ئێمە تیایدا گیرمان خواردووە کەی ژیانە. لە هەژاریدا گیرمان خواردووە و ئێعدام و کوشتار و تەقەکردن لێمان  بەشێکە لە رووداوەکانی ڕۆژانەمان. ئێمە لە ژێر زوڵم و زۆرو دەربەدەری و کوشتاری ڕۆژانەداین. ، زۆر دڵتەزێنە بۆ ئەوەی ناوی بنێین ژیان.

ئەوەی لە دەستمان داوە قەرەبوو ناکرێتەوە و ناگەڕێتەوە. شارو دێهاتەکانیمان دێمۆگرافیان گوردراوە و لاو  منداڵمان لەم زوڵمەدا لە دەستدا، کە هیچ گەڕانەوە و جێگرەوەیەکیان نییە، زیاد لە سەدان ساڵە لە ژێر هەژاری و زوڵمدا بووین، کە دەیان ساڵ دەخایەنێت تا قەرەبووی بکەینەوە.

ئێمە ڕابردوویەکی تاریکمان هەیە، ئێستاش داهاتوویەکی نادیارمان ناوێت کە گەلێکی پێ هەلفرێونین ، دەبێت بەسەر ئەم بەدبەختانەدا زاڵ بین، زاڵبوون بەسەر ئەم بەدبەختانەدا و ژیانە نەگبەتیە پێویستی بە سەروەری نەتەوەیی نەک فدرالیەت کە گرێمانداتەوە بە داگیرکەران  بەکوژان لاوەکانمان.
تا ئێستاش زوڵم و سەركوت بەرانبەر گەلەکەمان  بەردەوامە ، هەر دانوستان وسازشێک خۆ بەدەستەوەدانێک خیانەتە لە ئەم خاک و ئاوە کە سەدان ساڵە خوێن لە پێناوی درێژرێت  و هەزاران لاو و منداڵمان بکوژن  بە بیانوو و تۆمەتی جۆراوجۆر.

كۆماری ئیسلامی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ بە ته‌واوی لەنێومان ببات له‌ هه‌موو لایه‌ن و ڕوانگه‌یه‌ك  هه‌م نه‌ته‌وه‌یی و کولتووری و مێژوویی و شوناسه‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌ کورد و ناوی ئه‌م خاكه‌ بێت بۆهه‌میشه‌ لێی دوور بخاتەوە و ‌ ناوی کورد لە جیهان بسڕێتەوە.

ئەمڕۆ ئێمەی نەتەوەی کورد پێویستە لە هێڵی پێشەوە بین لە دژی لەناوبردن ڕاماڵێنی داگیرکەران . کاتی بێدەنگی کۆتایی هاتووە و ئێستا کاتی هەوڵدان و خەباتە بۆ ڕزگاری، بە تایبەت ئێمەی خەڵکی کوردستان بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێگەی ستراتیژی و ئەو کارەی کە هەمانە و لە تەنیشت ئەوەوە ڕێکخراوێک و قەڵایەکی بەرگریمان هەیە وەک هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، داوا دەکاین کە دەرفەتەکە بگۆزنەوە و بەشداری ئەم کاروانە بن ، با یاوەری و هاوکار بین بۆ ئەوەی دادپەروەری ئاسایش و ژیانێکی بەختەوەرانە بۆ نەوەی ئێستا و داهاتوو جێگیر کەین.

کاتی ئەوە هاتووە زانایان و بیرمەندان و کەسانی خاوەن هەڵوێست بەئاگا و تێنوی شۆڕشێكی بەرحەق، ئەرکی خۆیان بۆ ڕزگارکردنی میللەت و خاکەکەیان جێبەجێ بکەن و ڕێگای بەرگریکردن لە بوونیان و مانەویان بگرنە بەر.
بناغەی ژیان ئەمڕۆ لە کوردستان بەستراوەتەوە بە بەرگریی لە بەرامبەر زوڵمێ کە داگیرکەران جگە لە لەناوبردنی ناسنامەی نەتەوەیی و دابەشکردنی خاکی کوردستان هیچ ئامانجێکی دیکەی نییە.

ئەگەر ئەم ئەرکە ئینسانی و نیشتمانیە پشتگوێ بخەین، کە بەرگریکردنە لە شوناسی  نەتەوەیە، بزانن بە دەستی خۆمان لەناو دەچین و ڕووبەڕووی چارەنووسی ئەو گەلانە دەبینەوە کە لە مێژووی جیهانی ئەمڕۆدا نەماون و  جێگەیان نییە.

با هەوڵ بدەین لە زوڵم ڕزگارمان بێت و هەنگاوێک بەرەو پایەدارکردنی دادپەروەری و سەروەری ژیانێکی شایستە و بەختەوەر بین بۆ ئەم گەلە نە هەر بەرنامەو ستراتێژێک کە گرێدراومان کات بە داگیرکەران.
مەنسوورتەها  ئەندامی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازنی کوردستان