پەیامی پیرۆزبایی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی یەكگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دیموكرات

یەکخستنەوە و یەکڕیزیی دوو لایەنی حیزبی دێموکرات هەنگاوێکی دڵخۆشکەرە بۆ خەبات و جووڵانەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بە بۆنەی دەرکردنی ڕاگەیاندنی هاوبەش لە پێوەندی بە یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دێموکرات وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی و پێشوازی لەم بڕیارە نەتەوەییەتان، پیرۆزباییتان لێدەکەین .
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان کە لە سەر ئەساس و بنەمای یەکڕیزیی نەتەوەیی دامەزراوە، داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە کوردستانیەکان دەکا تاکوو پێکەوە هەنگاوی جیددی و پراکتیکی بۆ یەکڕیزیی ناوماڵی کورد هەڵبگرین و لە ژێر یەک چەتر و پلاتفۆرمێکی هاوبەشی نەتەوەیی و نیشتمانی کۆببینەوە .

یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات لە ژێر ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەرجەم خەڵکی کوردستان، ئەندامان و لایەنگران، بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، کادر و پێشمەرگە و ڕێبەرایەتی هەر دوو لایەنی حیزبی دێموکرات پیرۆز بێ.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی
٢٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٢ی زایینی